وڵاتانی كه‌نداو ئاماده‌ی دانوستانن له‌گه‌ڵ ئێران
سه‌باح له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كوێت له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فڕانك-واڵته‌ر شتاینمایه‌ر بانگه‌وازی بۆ ئێران كرد راچاوی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی بێت و ده‌ستوه‌ر نه‌داته كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت گوتیشی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه هیواخوازین دانوستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات و بانگه‌وازی بۆ ئێران ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ دراوسێكانی په‌یوه‌ندی باش دروست بكات.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند هه‌ردوو وڵات هاوڕان له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی په‌نابه‌ران، سووریا و پشتگیریكردنی قۆناغی سیاسی له عێراق و هه‌ماهه‌نگی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر.