له توركیا 11 كه‌س كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه سووریا ده‌ستگیركران
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پارێزگاری كلیسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی لیوای پێنجی زرێپۆش، له سنووری گوندی به‌شیریه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌یلی، هه‌ستیان به جموجوڵی گرووپێك كردووه كه هه‌وڵیان داوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ نێو خاكی سووریا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه 11 كه‌سیه ده‌ستگیركران، ده‌ركه‌وت هه‌موویان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی بیانین.
دوای لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیان، ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه كران و به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له رێكخراوی تیرۆریستی داعش، لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستی پێ كرد.