نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: به‌زاندنی سنووری توركیا له‌لایه‌ن رووسیاوه باری هه‌ستیاری ناوچه‌كه نیشان ده‌دات
دوژاریك رایگه‌یاند كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا بدۆزێته‌وه، دوژرایك راشیگه‌یاند كه ئێستا چه‌ندین وڵات به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن.
له پاڵ ئه‌مه‌ش گوتی: ئێستا چه‌ندین وڵات به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسمانی سووریا ده‌كه‌ن. ئه‌م بارودۆخه قه‌یرانی سووریا هه‌ستیارتر ده‌كات، هاوكات به‌زاندنی سنووری توركیا نیشانده‌ری ئه‌مه‌یه.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاری تیرۆر بكرێته‌وه. هاوكات گوتیشی: هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی داعش پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تی بێت.