داودئۆغڵو: "رووسیا هاووڵاتییانی مەدەنی لە سووریا بۆردومان دەکات"

داودئۆغڵو:
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند کە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا هاووڵاتییانی مەدەنییان لە سووریا بۆردومان کردووە و گوتی: "هەر ئۆپەراسیۆنێک لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە سوودی داعش و رژێمەکەی ئەسەدە".

لە میانی بەشداری كردنی لە پرۆگرامێكی كەناڵ 7 دا سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو باسی لە چەند پرسێكی هەنووكەیی كرد.

سەرۆكوەزیرانی توركیا باسی لە هێرشەكانی ئاسمانی رووسیا لە سووریا كرد و گوتی: "رووسیا كە تاكە لایەن بوو كە خۆی بێدەنگ كرد لە ئاست تەواوی ناحەقییەكانی ئەسەد دژ بە گەلی سووریا لە ئێستادا بۆردومانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەكات لە شاری حەما".

ئەحمەد داودئۆغڵو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە سەبارەت بە بارودۆخی سووریا لە نیویۆرك لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەتەوە و لەگەل سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیاش پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە گوتی: "لەگەڵ هەموو لایەنێك كۆ دەبینەوە، هەر ئۆپەراسیۆنێك لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی داعش، لێرەدا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارە".

سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی: "باشە رووسیا یاخود ئێران چ پەیوەندییەكی نێوخۆییان لەگەڵ سووریا هەیە؟ نزیكترین وڵات لە سووریا ئێمەین، ئێمە لە نزیكەوە چاودێری سیاسەتی ئەو وڵاتەمان دەكرد، بەقەدەر پارێزگاریكردن لە وڵاتەكەمان بەشداریمان لە جەنگی سووریادا كرد ئێمە هیچ بەرژەوەندییەكمان لە سووریا نییە، چەندین جار ئەمەمان دووبارە كردۆتەوە، ئەوەی لای ئێمە گرنگە یارمەتی دانی مرۆییە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و رێگری كردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ئەگەر ئەسەدیش جەنگ هەڵبژێرێت ئەوا دەبێت سزا بدرێت، ئەوە ئێمە بووین كە رووبەڕووی توندوتیژییەكانی ئەسەد و داعش وەستاینەوە، یەكەم لایەن كە هێرشی كردە سەر داعش لە ٢٠١٣ دا ئێمە بووین".






































AA
Top