ئۆلاند: ئاماده‌ین 24 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرین
دووپاتیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن كه له بیست و هه‌شت وڵات پێكهاتووه به‌وه‌ی پابه‌ندبن به‌و پلانه كه هه‌ر وڵاتێكی نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شی خۆی وه‌ربگرێت له كۆی په‌نابه‌ران كه به‌پێی پلان سه‌د و بیست هه‌زار په‌نابه‌ر ته‌رخان كراوه .
روونیشیكرده‌وه كه فه‌ره‌نسا پێشنیار ده‌كات كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له فه‌ره‌نسا بۆ تاوتۆێكردنی گرفتی په‌نابه‌ران ببه‌سترێت .