زەریف: ئێران دەست لە هاوكاریی سەربازیی هاوپەیمانەكانی بەرنادات

زەریف: ئێران دەست لە هاوكاریی سەربازیی هاوپەیمانەكانی بەرنادات
“محەمەدجەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت :”وڵاتەكەی دەست لە هاوكاری و پاڵپشتیی سەربازیی هاوپەیمانەكانی لە ناوچە هەڵناگرێت.”

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارسی نزیك لە سوپای پاسداران، محەمەدجەواد زەریف لە كۆڕێكدا كە بەشێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و تیمی دانوستانكاری ئەتۆمیی ئامادەی بوون گوتی: “هەوڵ و ئامانجی رۆژئاوا و ئەمەریكا ئەوە بووە پرسی ئەتۆمیی ئێران بە ئاراستەی ئەمنەتیدا ببەن و ئێرانیانیان بەوە تۆمەتبار دەكرد كەلە هەوڵی دەست پێڕاگیەشتن بە چەكی ئەتۆمە و ئێمە لەرێگەی زانستییەوە سەلماندمان كە وا نییە.”

زەریف ئاماژەی بەوەش كرد كە “پاش رێككەوتنی ئەتۆمی زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت سعوودیا و ئیسرائیل دەستیان كردووە بە پڕوپاگەندە و باس ترس لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێمە بە ئەتۆم و پێگەمان لە ناوچە دەكەن، دەبێ‌ ئەوە بڵێن كە ئێمە دەست لە هاوكاری و پاڵپشتیی سەربازیی هاوپەیمانەكانمان لە ناوچە هەڵناگرین.”

حكوومەتی سووریا، گرووپەكانی حەماس، حیزبوڵلا، حوسییەكانی یەمەن و شیعەكانی عێراق و بەتایبەت سوپای بەدر و حەشدی شەعبی وەك هاوپەمانانی ئێران لە قەڵەم دەدرێن و ئێران پاڵپشتییان دەكات.














باسنیوز
Top