له هێرشێكی چه‌كداریدا له ماردین پۆلیسێك كوژرا
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله له گه‌ڕه‌كی باخچه‌لی ئێوله‌ر له كاتی گه‌شت كردن‌دا بووه و پاسێكیش له به‌رامبه‌ریدا هاتووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له نێو پاسه‌كه‌دا ته‌قه‌یان له‌و ئۆتۆمبێله كردووه و دوو پۆلیس بریندار بوون.
دوای گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزشكان به‌ڵام یه‌ك له پۆلیسه‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه و چاره‌سه‌ری پۆلیسه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامه، بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه‌دا ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان كراوه.