به‌هۆی بۆردومانی حوسییه‌كان سه‌ربازێكی سعودی كوژرا

به‌هۆی بۆردومانی حوسییه‌كان سه‌ربازێكی سعودی كوژرا
ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بۆردومانى حوسییه‌كان له‌ رێگه‌ی سنوور نێوان سعودیه‌ و یه‌مه‌ن سه‌ربازێكی سعودی كوژرا . به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، یه‌كێك له‌ پاسه‌وانانی نیشتیمانیى سعودیه‌ دوای برینداربوونی به‌ هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ له‌ كه‌رتی نه‌جرانى باشووری سعودیه‌ ، گیانی له‌ ده‌ستدا .

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ بیست و شه‌شی مانگی ئازاری رابردووه‌وه‌ بۆردومانی یه‌كه‌كانی سوپای سه‌ر به‌ سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح و چه‌كداره‌ حوسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات و هێزه‌كانی سعودییه‌و حوسییه‌كانیش له‌ سنووره‌كانه‌وه‌ یه‌كتره‌ بۆردومان ده‌كه‌ن .
Top