ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر هوتێلێك له شاری سه‌فاری له ناوه‌راستی مالی و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران . به‌پێی راگه‌یاندنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له مالى، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌و هێرشه‌دا كوژرا بن و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیش له لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه به بارمته گیراو ن و تا ئێستاش له هۆتێله‌كه ماونه‌ته‌وه . هاوكات دوو له‌و چه‌كدارانه‌ی كه هێرشیان ئه‌نجامداوه كوژران .
گوته‌بێژ به‌ناوی باڵیۆزخانه‌ی روسیاش له مالی رایگه‌یاند كه یه‌كێك له بارمته‌كان به ره‌گه‌ز رووسییه ، به‌رپرسانی ئۆكرایناش رایلنگه‌یاندووه كه یه‌كێك له بارمته‌كان ئۆكراینییه . لاى خۆشییه‌وه دیاران كۆنی گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای مالی رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان .