له تونس 12 كه‌س به تۆمه‌تى هه‌وڵی دزه كردنیان بۆ لیبیا ده‌ستگیر كران
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس‌دا هاتووه : یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی نیشتیمانی توانیویانه دوازده كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌وڵیان داوه له ناوچه‌ی شه‌هبانییه‌ی سه‌ر به شاری بنقردانى سنوور بچنه لیبیا. به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له رێگه‌ی كه‌سێكی قاچاخچییه‌وه به هه‌ماهه‌نگی تیرۆریستێك به‌ره‌و لیبیا بپه‌ڕنه‌وه .
له‌ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی دوو هێرشدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه نزیكه‌ی شه‌ست كه‌س له تونس كوژران كه زۆربه‌ی قوربانیان كه‌سانی گه‌شتیارى بیانى بوون . ئێستاش تونس خه‌ریكی دروستكردنی دیوارێك و خه‌نده‌قێكه بۆ رێگه گرتن له دزه كردنی تیرۆریستان بۆ وڵاته‌كه‌ى .