زنجیرەیەک تەقینەوە لە کابوول دەیان قوربانی لێکەوتەوە

 زنجیرەیەک تەقینەوە لە کابوول دەیان قوربانی لێکەوتەوە
شەوی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان روویاندا و بەهۆیەوە لایەنی کەم ٤٠ کەس کوژراون و سەدانی دیکە برینداربوونە.

یەکێک لەو پەلامارانە، هێرشکردن بووە بۆ سەر ئەکادیمیای پۆلیس لە رێگەی کەسێکی خۆکوژەوە، کە لایەنی کەم ٢٥ کوژراوی لێکەوتەوەتەوە.

هەروەها چەکداران هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی ناتۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوول. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو لە هێرشبەران کوژراون.
رۆژی هەینی-ش بەهۆی تەقینەوەی کامیۆنێکی پڕ لەتەقەمەنی لە نزیک کۆمەڵگای حکومەت لە کابوول لایەنی کەم ١٥ کەس کوژران.
ەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند "ئەو هێرشانەی تاڵیبان بۆ ئەوەیە تاوەکو چاوەکان لەسەر ناکۆکی نێوخۆی بزووتنەوەی تاڵیبان لابدات، کە لەدوای راگەیاندنی کۆچی دوایی مەلا عومەر، رێبەری بزووتنەوەکە دروستبووە".







رووداو
Top