ئۆباما : هیچ گومانمان نییە لە کۆتاییهێنان بە داعش

ئۆباما : هیچ گومانمان نییە لە کۆتاییهێنان بە داعش
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئاشکراکرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “دڵنیام جارێکی دیکە بەشداریی هێرشی زەمینی ناکەین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەم کارە باش نییە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و هێزەکانمان”.


باراک ئۆباما هەروەها باسی ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش کرد و رایگەیاند، کە لەسەرەتای پرۆسەکەوە تا ئێستا، زیاتر لە پێنج هەزار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەکدارانی داعش.

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەدات، لەوەی رێکخراوی داعش کۆتایی پێدێت و دەڵێت، “هیچ گومانمان نییە لە کۆتاییهێنان بە داعش”.












باسنیوز
Top