دیبلۆماتكارانی رۆژئاوا: هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و رۆژئاوا ده‌دات
دیبلۆماتكاره‌كان راشیانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنووسى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه ژماره‌یان پازده‌یه دابه‌ش ده‌كات تا هه‌فته‌ى داهاتوو له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
دیبلۆماتكاره‌كان روونیشیانكرده‌وه، هه‌ر كه رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ندكرا، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌وورپا سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن. به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه كه وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران واژووكراوه، سووكردن و هه‌ڵگرتنى سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر ئێران، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت له‌وه‌ى ئێران رێوشوێنه ئه‌تۆمییه‌كانى نێو رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكات كه ئه‌ویش له ژێر چاودێرى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌بێت.