کوەیت کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری درووستکرد
محه‌مه‌د ئه‌لموباره‌ك، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی کوەیت رایگەیاند:به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگریكردن له سه‌رچاوه داراییەکانی تیرۆر، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی کوەیت بڕیاریدا بە درووست‌کردنی كۆمیته‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی کوەیت گوتیشی:" حکومەتی کوەیت بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە بارودۆجی ئەمنی کوەیت و ناوچەکە، بۆیە درووست‌کردنی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر یەکێک لەکارە جددییەکانی حکومەت دەبێت".
ئەلموبارەکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی کارەکانی ئەو کۆمیتەیە، بەدواداچوون دەبێت لەبارەی دەستنیشانکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر و لەناویاندا رێکخراوی داعش، هاوکات کارێکی دیکەی کۆمیتەکەش چاودێریکردنی کەسانی توندڕەوە لەناوەوەی کوەیت و راشیگەیان کە هەوڵ دەدەن بەزووترین کات توندڕەوان لە کوەیت دووربخەنەوە.
٢٦ ی حوزەیرانی ٢٠١٥، خۆکوژێک لە مزگه‌وتی ئیمام سادق کە تایبه‌ت بوو بە شیعه‌كانی کوەیت، خۆی تەقاندەوە کە بووە هۆی کوژرانی ٢٧ کەس و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات رێکخراوی داعش لە راگەیێندراوێکیاندا بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکەیان راگەیاند.
رووداو