ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنان به‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكراینا ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنان به‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكراینا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكراینا بكات. به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ڕه‌نسا؛ ژه‌نه‌راڵ بن هاجز گه‌وره‌ فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا؛ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌؛ كه‌ واشنتۆن به‌نیازه‌ تاچه‌ند مانگى داهاتوو؛ مه‌شق و راهێنان به‌ سه‌ربازه‌كانى ئۆكراینا بكات.

ژه‌نه‌راڵ هاجز رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئۆكراینایه‌؛ له‌ مانگى تشرینى دووه‌م ده‌ست پێبكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند مانگى رابردوو تاكو ئیستا شه‌ڕو پێكدادانێكى قورس له‌ نێوان سوپاى ئۆكرایناو جووداخوازه‌كانى لایه‌نگرى مۆسكۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌ له‌ئارادا هیه‌ و قوربانى زۆرى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.
Top