حكومه‌تى مه‌كسیك 4 ملێۆن دۆلار بۆ ده‌ستگیركردنى قاجاخچییه‌كى ماده هۆشبه‌ره‌كان ته‌رخان ده‌كات
خواكین ئه‌لشابۆ كه به‌رپرسى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆڕه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ره له ئه‌مه‌ریكا ؛ رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو بۆ جارێكى تر له زیندان رایكرد.
دادوه‌رى گشتى مه‌كسیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه؛ كه نزیكه‌ى چوار ملێۆن دۆلارى ته‌رخان كردوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه زانیارى دروست له‌باره‌ى ئه‌و قاچاخچیه‌یان پێبدات. شایه‌نى باسه به هۆى هه‌ڵهاتنى ئه‌و قاچاخچیه؛ به‌ڕێوه‌به‌ڕى گشتى ئه‌و زیندانه سزادراوه و له‌سه‌ر كار لابڕدراوه.