ناتانیاهۆ: رێككه‌وتنی ئێران و رۆژئاوا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌ بۆ جیهان

ناتانیاهۆ: رێككه‌وتنی ئێران و رۆژئاوا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌ بۆ جیهان
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل؛ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێرانى به‌ هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى وه‌سف كرد. به‌ پێى راگه‌یاندنى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل؛ ناتانیاهۆ له‌ دیدارو چاوپێكه‌وتنى له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا؛رایگه‌یاند: كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ بڕیار بووه‌ رێگرى بكات له‌ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران؛ سازشى زۆر كراوه‌.

هه‌روه‌ها بایه‌خ دان به‌ كه‌سانێك كه‌ دروشمى مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌؛ ئیدانه‌ كرد و رایگه‌یاند: كه‌ به‌ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران؛ سه‌دان ملیاردۆلار ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست ئێران كه‌ به‌و پاره‌یه‌ ده‌زگاى تیرۆرى خۆى نان ده‌دات.
Top