كۆبوونەوەی داودئۆغڵو لەگەڵ سەرۆكی گشتی جەھەپە

كۆبوونەوەی داودئۆغڵو لەگەڵ سەرۆكی گشتی جەھەپە
سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشپێدان و راسپێرداو بۆ پێكھێنانی حكوومەتی ھاوپەیمانی لە توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە چوارچێوەی دیدارەكانی لەگەڵ لایەنەکانی سیاسی بۆ پێكھێنانی حكوومەت ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەھەپە) كەمال كڵچدارئۆغڵو ئەنجام دا.

كۆبوونەوەكە لە بارەگای گشتی جەھەپە بەڕێوەچوو. داودئۆغڵو بە ئۆتۆمبێڵێكی ژمارەی تایبەتەوە چووە بارەگای گشتی جەھەپەوە لەوێ لەلایەن جێگری سەرۆكی گشتی ئەو پارتە فایق ئۆزتراكوە پێشوازی لێكرا. دواتر داودئۆغلو شاندی ئاوەری بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كەماڵ كڵچدارئۆغڵو چوونە نێو بارەگاكەوە.

شاندەكەی ئاكپارتی پێكھاتبوو لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی شاندەكە و لە ھەر یەك لە جێگری سەرۆكوەزیران نوعمان كورتوڵمووش، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار عومەر چەلیك، وەزیری گەشەپێدان جەودەت یڵماز، پەرلەمانتاری ئاكپارتی لە ئیستانبوڵ عایشە نور باخچەقاپڵی.

كۆبوونەوەی نێوان ھەر دوو حزبەكە سەعات 2:15 خولەك دەستی پێكرد.

شاندی جەھەپە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی گشتی كەمال كڵچدارئۆغڵو پێكھاتبوو لە جێگرانی سەرۆكی گشتی جەھەپە ھەر یەك لە فایق ئۆزتراك، ھەلوك كۆچ و سەلین سایەك بۆكە و پەرلەمانتاری جەھەپە لە ئیستانبوڵ ئاكیف حەمزەچەبی.

بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە ئەحمەد داودئۆغلو لە بارەگای گشتی حزبەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكات و زانیاری دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بخاتەڕوو.

سەردانەكانی ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ لای لایەنەكانی سیاسی توركیا بەردەوام دەبێت بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆكی گشتی مەھەپە دەوڵەت باغچەلی كۆببێتەوە و دووسبەیش سەردانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بكات لەگەڵ ھەر دوو ھاوسەرۆك سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ كۆببێتەوە.

































AA
Top