نتانیاهۆ: ئێران سەرقاڵی پڕچەککردنی تاقمەکانی لە ناوچە دایە
نتانیاهۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا مەترسییەکی زۆر گەورەیە و ئەو مەترسییەش بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل رۆژ لەگەڵ رۆژ لە پەرەسەندن دایە و پێویستە وڵاتانی ناوچە و جیهان رێگەچارەیەک بۆ پێشگری لەو مەترسییانە بدۆزنەوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش سەرۆكی دەزگای زانیاریی ئیسرائیل بە ئاژانسى ههواڵى فەرەنسای ڕاگەیاندبوو، ڕێككەوتنەكەی لۆزان بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە و ئەگەر پێویست بكات ڕێكاری سەربازی بەدژی سەرەڕۆییەكانی حكوومەتی ئێران لە ناوچەكەدا دەگرینە بەر
“یوواڵ ستاینیتێز” باسی لەوەش كردبوو، ئێمە بۆ لێدانی ئێران پێویستیمان بە مۆڵەتی هیچ وڵاتێك نییە و تەنانەت ئاماژەی بە ئۆپەڕاسیۆنی ساڵی 1981 كردووە كە فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل دامەزراوە ناوكییەكانی عێراقیان بوردومان كرد و ئەوەشی خستەڕوو ئەمریكا ئەوكات دژی ئەو هێرشە بوو، بەڵام ئێمە كردمان.
باسنیوز