ئەمڕۆ داهاتووی داودئۆغڵو دیاریدەکرێت

 ئەمڕۆ داهاتووی داودئۆغڵو دیاریدەکرێت
ەمڕۆ یەکشەممە 7.6.2015، هاووڵاتییانی تورکیا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی 550 پەرلەمانتاری وڵاتەکەیان.

لایەنە بەهێزە بەشدارەکان:

پارتی داد و گەشەپێدان AKP

پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا MHP

پارتی دیموکراتی گەلان HDP

پارتی گەلی کۆماری CHP

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرکردە لە پارتی دادوگەشەپێدان رایگەیاندووە، کە لە ئەگەری دۆڕاندنی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەستلەکاردەکێشێتەوە.

هەدەپە، وەک تاکە پارتی کوردی وەک حزب بەشداری هەڵبژاردنی کردووە هەوڵی بەدەستهێنانی %10کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمەڵێک تورکی کاندیدکردووە، بۆ راکێشانی سۆزـی تورکەکان.



























باسنيوز
Top