كۆشكى سپى: واشنتۆن له پشتیوانى سه‌ربازى بۆ حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
ئارنست راشیگه‌یاند، واشنتۆن به به‌رده‌وام له چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى پشتیوانى زیاترى سه‌ربازى بۆ حكوومه‌تى عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى داعش ده‌كۆڵێته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ره‌نگه ئه‌مجاره واشنتۆن به شێوه‌ى جیا پشتیوانى له حكوومه‌تى عێراق بكات بێ ئه‌وه‌ى گوته‌بێژه‌كه‌ى كۆشكى شپى، شێوه‌ى پشتیوانیه‌كه روون بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانیه ره‌وانه‌كردنى هێزى وشكانى بۆ عێراق ناگرێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئارنست دواى دێت، له چه‌ند رۆژى رابردوو، واشنتۆن دوو هه‌زار موشه‌كى دژه تانكى ره‌وانه عێراق كرد.