یەکێتیی ئەورووپا: ئێران ناوەندی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە

یەکێتیی ئەورووپا: ئێران ناوەندی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە
وێنەرانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە ماکەی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەی رٶژهەڵاتی ناوەڕست تاوانبار کردووە و هاوکاتیش پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لەو وڵاتەدا مەحکووم کردووە.

220 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ئێران کردووە کە کۆتایی بە پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ بێنێت، هەروەها خوازیاری ئەوەش بوون کە سزای سێدارەدان رابگرێت.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، پێویستە حکوومەتی ئێران هەرچی خێراتر زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات و رێز لە مافە تاکەکەسییەکانیش بگرێت.

یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئاژاوە و پشێویی ناوەتەوە و دەبێ کۆتایی بە سەرەڕۆییەکانی ئەو حکوومەتە لە ناوچەدا بهێنرێت.

لە بەیاننامەکەشدا باس لەوەش کراوە، ئێران پێویستە سەبارەت بە بەرنامە ناوکییەکەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی سیاسەتی ڕوونی هەبێت و رێگە بدات پشکێنەران بچنە ئەو وڵاتە.

نوێنەرانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری ئەوەش بوون کە ئێران دەبێ رێز لە سەرجەم رێککەوتنامە و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت.















باسنیوز
Top