ئۆباما: ئیسرائیل متمانه له‌ده‌ستده‌دات
ئۆباما له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی دووی ئیسرائیل وتیشی، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌نیاهۆ هۆشداری و مه‌رجی زۆری تێدایه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا ده‌كات بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م مه‌رجانه ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێن، شتێكی ناواقیعی بێت. بۆیه به‌وته‌ی ئۆباما مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه ره‌نگه ئیسرائیل به‌گشتی متمانه له‌ده‌ستبدات.
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه به‌تایبه‌ت دوای چڕبوونه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كان سه‌باره‌ت دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندیی نێوان واشنتۆن و ته‌ل ئه‌بیب تاڕاده‌یه‌ك تێكچووه.
خه‌ندان