ئۆباما: رێككه‌وتنێكی پته‌و باشترین رێگرییه بۆئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، نه‌ك هێرشی سه‌ربازی
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی ئیسرائیل، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێكی پته‌و باشترین رێگرییه بۆئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، نه‌ك هێرشی سه‌ربازی.
ئۆباما راشیگه‌یاند كه رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش به‌شداریی تێدا بكات، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و ناتوانێت ئه‌تۆم له‌ده‌ستی ئه‌و وڵاته ده‌بهێنێت.
له‌و وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا ئه‌گه‌ر ئیسرائیل سه‌ربه‌خۆ هێرشیكرده سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا چی ده‌بێت، ئۆباما ره‌تیكرده‌وه كه خۆی بخاته ناو پێشبینی و گریمان و مه‌زه‌نده‌كردنه‌وه، وتیشی: "ده‌توان بڵێم كه له ترس و نیگه‌رانیی خه‌ڵكی ئیسرائیل تێده‌گه‌م".
هه‌رچه‌نده وڵاتانی 5+1 و ئێران له‌سه‌ر كێشه ئه‌تۆمییه‌كان رێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا وڵاتانی دژ به‌و رێككه‌وتنه، به‌تایبه‌ت ئیسرائیل هێشتا له مه‌رامه‌كانی تاران نیگه‌ران و ده‌ستبه‌رداری رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی نه‌بووه.
خەندان