ئەبو قه‌تاده: داعش بێ ئایین و بێ ته‌قوان و خوای گه‌وره‌ش رێگری له كه‌س ناكات به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه،
له ئه‌كاونتی تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ئه‌بوقه‌تاده سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌له‌فیی جیهادی سوێندی خواردووه: "له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌س ئیسلامی نه‌فه‌وتاندووه، جگه له‌و درۆزنانه نه‌بێت كه ده‌ستیان به‌خوێنی موسڵمانانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان سووره."
ئه‌بوقه‌تاده، هاواری خوا و بانگه‌وازی بۆ جیهاد كردووه له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و له‌پای ناڵه و ئازاری ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه سه‌ربڕدراون.
قه‌تاده ده‌شڵێت: "داعش بێ ئایین و بێ ته‌قوان و خوای گه‌وره‌ش رێگری له كه‌س ناكات به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه رێگه‌یان ونكردووه."
ئۆپۆزسیۆن سوریا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه رێگره بۆ پێشڕه‌ویكردنی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و ناوچه عه‌له‌وییه‌كان، چونكه هاوشانی خستنه‌خواره‌وه‌ی به‌رمیله پڕ ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، داعش‌یش له ریفی حه‌له‌ب تۆپبارانیان ده‌كات.
خەندان