روحانی: سعوودیه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی گه‌وره ده‌كات
له میانی وتارێكیدا له كۆنفرانسێك به‌ناوی (مرۆڤی به‌به‌زه‌یی، دونیای به‌خته‌وه‌ری) له تارانی پایته‌ختی ئێران پێشكه‌شی كرد، روحانی داوای له رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی كرد فشار بخه‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی وه‌ك خاچی سوور و مانگی سوور بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری گه‌لی یه‌مه‌ن بكه‌ن. روحانی باسی له‌وه كرد، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی رێكخراوی خاچی سوور و مانگی سوور یارمه‌تیدانی وڵاتانی لێقه‌وماوه، هاوكات داوای له‌و دوو رێكخراوه كرد بێ لایه‌ن بن و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌بری یه‌مه‌ن وڵاتێكی ئه‌ورووپی له‌دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا بوایه، ئه‌وا هه‌ردوو رێكخراوی خاچی سوور و مانگی سوور چیان نه‌ده‌كرد؟ خێرا پردێكی ئاسمانیان ده‌كرده‌وه و زۆربه‌ی وڵاتان له‌و رێگه‌یه‌وه هاوكارییه مرۆییه‌كانیان ده‌گه‌یانده ئه‌و وڵاته.
له كاتێكدا وڵاتێێكی موسوڵمانی سته‌مدیده كه به وته‌ی ئه‌وان وڵاتێكی جیهانی سێیه‌مه به‌و شێوه‌یه ده‌بێته قوربانی و له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیانه‌وه كه مافه‌كانی سه‌ره‌تای مرۆڤ تیایاندا پێشێل كراوه خانوو، نه‌خۆشخانه، رێگاوبان، رۆڵه‌كانیان له‌ناو ده‌برێت و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ برینداره و نه‌خۆش كه‌وتوون، به‌ڵام بێ به‌ش كراون له چاره‌سه‌ر و داوده‌رمان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌مه‌ن شوێنی تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییه بۆ هه‌موو جیهان و گوتی: "ئه‌گه‌ر به هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ورووپا یان ئاسیا نیگه‌ران ده‌بین بۆ یه‌مه‌ن نیگه‌ران نه‌بین، ئه‌وا مانای وایه ته‌واوی بنه‌ما و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و هه‌ردوو رێكخراوی خاچی سوور و مانگی سوورمان كردۆته ژێر پێ.