حوسنی موباره‌ك و كوڕه‌كانی به 3 ساڵ زیندانی سزادران
دادگای تاوانه‌كانی قاهیره سه‌رله‌نوی موباره‌ك و كوڕه‌كانی جه‌مال و عه‌لا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی "كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی" كه بڕی شازده ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكرابوو دادگایی كرده‌وه، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان سێ ساڵ زیندانی قورسی بڕیوه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ سزایه‌كی دارایی به بڕی شازده ملیۆن دۆلار. ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه بڕیاره‌كه كراوه‌یه به‌ڕووی ته‌مییز كردنه‌وه‌دا.
دادگای تاوانه‌كانی قاهیره، له بیست و یه‌كی مایسی دوو هه‌زار و چوارده دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی "خه‌رج كردنی شازده ملیۆن دۆلار بۆ كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كه ساخته‌كاری له به‌ڵگه‌كانیدا كرابوو و هه‌روه‌ها زیان به ماڵی گشتی گه‌یه‌نرابوو، سزای زیندانی سێ ساڵی بۆ حوسنی موباره‌ك و یه‌كی چوار ساڵیشی بۆ كوڕه‌كانی جه‌ماڵ و عه‌لا ده‌ركردبوو، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ره‌وانه‌ی ته‌مییز كرا و په‌سه‌ند كرا، له دانیشتنی 13ی كانوونی دووه‌می 2015 دا بریار درا به سه‌رله‌نوێ دادگایی كردنه‌وه‌یان.