نمایشێكی سه‌ربازی گه‌وره له مۆسكۆ به‌رێوه چوو
سه‌رۆكی كۆریای باكوور بریاریدا به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌كاروباری ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه نابێت . له‌و رێوره‌سمه سه‌ربازییه له مۆسكۆ نزیكه‌ی شازده هه‌زار سه‌ربازی سه‌دو نه‌وه‌ت پارچه‌ی جه‌نگی و سه‌دو په‌نجا فرۆكه‌و هه‌لیكۆپته‌ر به‌شداری ده‌كه‌ن جگه له مووشه‌كی یارس بیست و چوار و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی ، هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ به‌شداری نمایشه سه‌ربازییه ده‌كه‌ن به چه‌كه سه‌ربازییه‌كانه‌وه وه‌ك ئازربایجان و ئه‌رمینیا و بیلاروس و كازاخستان و قرغیزیا و تاجاكستان و هیند و مه‌نگۆلیا و سرب و چین . بریاریشه ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا له میانه‌ی نمایشه‌كه‌دا داوای خوله‌كێك وه‌ستان بكات بۆ گیانی قوربانی ئه‌م جه‌نگه نیشتیمانیه .