هاوپه‌یمانان 14 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش

هاوپه‌یمانان 14 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش
هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ئاسمانیه‌كانیان چوارده‌ هێرشیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه‌ .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هاتووه‌ كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیان و چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی بێفرۆكه‌وان نۆ هێرشی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ نزیك بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی و شاره‌كانی بێجی و قائیم و شه‌نگال و موسڵ ئه‌نجامداوه‌ . له‌ سوریاش پێنج هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و رقه‌ ئه‌نجامدراون
Top