250 فڕۆكه‌وانی میسری ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
سه‌رۆكی یه‌كێتی فڕۆكه‌وانانی میسر شه‌ریف منیاوی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 250 فڕۆكه‌وانی هێڵی ئاسمانی میسر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان پێشكه‌شی به‌رپرسانی حكوومه‌ت كردووه''.
منیاوی رایگه‌یاند هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌یه كه له ئاماده‌كاریی چه‌ند یاسایه‌كی ئابووریدا گیراوه‌ته به‌ر و چینێك له فڕۆكه‌وانان كه له بواری كارگێڕیدا كار ده‌كه‌ن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه جیاكارییان به‌رامبه‌ر كراوه.
ناوبراو گوتیشی ئه‌و یاسایانه دژی یاساكانی كاركردنن و بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیش دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه هات كه یه‌كێتییه‌كه‌یان دوێنێ سازیكرد.
هێڵی ئاسمانی میسر به‌ره و 65 وڵاتی جیهان ده‌فڕێت و خاوه‌نی 81 فڕۆكه‌یه و 800 فڕۆكه‌وانی هه‌یه.