یونیسێف و گرووپه چه‌كداره‌كانى ئه‌فریقیا بۆ ئازادكردنی منداڵه چه‌كداره‌كان رێككه‌وتن
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان گرووپه‌كانی چه‌كدار و یونیسێفدا كراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵانه كه رفێندراون ئازاد ده‌كرێن.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌له‌كه محه‌مه‌د مو‌سا دافان كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی واژۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردووه رایگه‌یاند "به واژۆكردنی رێككه‌وته‌نه‌كه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێداگرین له‌سه‌ر دانانی چه‌ك".
نوێنه‌ری یونیسێف له بانگوئی، مالیك فال رێككه‌وتنه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گه‌وره ناو بردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویسته به زووترین كات منداڵه‌كان ئازاد بكرێن بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ باوه‌شی خێزانه‌كانیان.
راشیگه‌یاند بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئازاد ده‌كرێن سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كانی یونیسێف له نێوان شه‌ش هه‌زار تا 10 هه‌زار منداڵ له كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی چه‌كدارییه‌وه رفێندراون.
به‌شێك مه‌شقی سه‌ربازییان پێ ده‌كرێت، ھاوكات به‌شێكیشیان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی جنسی بوونه‌ته‌وه.