شه‌ڕو پێكدادانێكی توند له نێوان حوسییه‌كان و چه‌كدارانی سه‌ر به سه‌رۆكی یه‌مه‌ن روویدا
به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌مه‌نی رایگه‌یاند كه بیست سه‌ربازی سعودیه بۆ ئه‌ركێكی تایبه‌ت له شاری عه‌ده‌ن هاتنه خواره‌وه . ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سوشێتد پرێس له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌مه‌نی و چه‌ند شایه‌د حاڵێك له عه‌ده‌ن گواستیه‌وه كه هێزێكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له ناوه‌راستی عه‌ده‌ن له گه‌ره‌كی مه‌نسوره و نزیك فرۆكه‌خانه به فرۆكه هێزێكی ووشكانی دابه‌زاندووه .