وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو کۆدەبنەوە

 وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدەدەن ، ئامانجی کۆبوونەوەکە بەدواداچوونی کێشەکانی ناوچەکەیە، لەنێویاندا یەمەن.

بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی خۆیدا سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند بەشداری بەشێکی کۆبوونەوەکەی وڵاتانی کەنداو دەبێت، کە ئێستا بە سەردانێک لە سعودیەیە.

لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو لە ساڵی 1981ەوە، ئەمە یەکەم جارە سەرۆکێکی رۆژئاوایی ئامادەی کۆبوونەوەی ئەو ئەنجوومەنە دەبێت.









رووداو
Top