حوسییه‌كان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن سعودیه هێرشه ئاسمانیه‌كان رابگرێت
حوسێن عزی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساری حوسی له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردووه نیگه‌رانی خۆی بۆ كه‌م بوونی ئه‌و بره سووته‌مه‌نییه ده‌ربری كه ته‌نها به‌شی بیست و چوار كاتژمێری دیكه ناكات له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی كۆماری یه‌مه‌ن كه به هه‌زاره‌ها برینداری تیایه جگه له كه‌مبوونی داووده‌رمان و حاله‌ته‌كه‌شی به حاله‌تێكی مه‌ترسیدار وه‌سفكرد .
له نامه‌كه‌دا هاتووه كه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌كان . شایانی باسه به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م ناكۆكییه‌ی كه له مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه شه‌ش سه‌د كوژراو‌و دووهه‌زارو دووسه‌د برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون .