شه‌ڕوپێكدادان له‌سه‌ر سنووری نێوان سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن روویدا

شه‌ڕوپێكدادان له‌سه‌ر سنووری نێوان سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن روویدا
له‌ ئاكامی پێكدادانی نێوان سه‌ربازانی سوپای سعوودیه‌ و چه‌كدارانی حوسی ، سێ سه‌ربازی سعوودی و ده‌یان چه‌كدار كوژران. سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی پێكدادانی نێوان سه‌ربازانی سوپای سعوودیه‌ و چه‌كدارانی حوسی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی یاخی سوپای یه‌مه‌نه‌وه‌ پشتگیریان لێ ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌وه‌ سێ سه‌ربازی سعوودی و ده‌یان چه‌كدار كوژران.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی وشكایی سعوودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو توانیویانه‌ ئه‌و هێرشه‌ تێكبشكێنن كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسی و ئه‌و یه‌كانه‌ی سوپای یه‌مه‌ن كه‌ پشتیوانیانن، كرابوویه‌ سه‌ر ناوچه‌ی نه‌جران له‌ سنووره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشبه‌ران خاڵه‌كانی سنووری و خاڵه‌كانی چاودێریكردنیان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كدار و سێ سه‌ربازی سوپای سعوودیه‌ كوژراون.
Top