خولى نوێى گفتوگۆكانى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ى سوریا ده‌ست پێده‌كات
ستیڤان دیمستورا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له هه‌وڵدایه كه رێگاچاره‌یه‌كى دیپلۆماسى به مه‌به‌ستى كۆتایى هێنان به شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى سوریا بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها ریگه‌یاند: كه ئێمه له مانگى داهاتوودا دیدار و چاوپێكه‌تنه‌كانمان یه‌ك به دواى یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. شایه‌نى باسه له ده‌ستپێكى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى سوریا تاكو ئێستا نزیكه‌ى دوو سه‌د و بیست هه‌زار كه‌س كوژراون و حه‌وت ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.