ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ دژى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌دات

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ دژى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌دات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك ده‌دات به‌ ئامانجى راگرتنى شه‌ڕوپێكدادانه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن. له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا داوا له‌ چه‌كداره‌ حوسییه‌كان كراوه‌ كه‌ پاشه‌كشه‌ به‌ هێزه‌كانى خۆیان له‌ سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن و ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ داگیریان كردووه‌ بكه‌ن و كۆتایى به‌ توندوتیژییه‌كان بهێنن.

هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌موو وڵاتان به‌ تایبه‌تى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو ئه‌و كاروانانه‌ى كه‌ گومانیان لێده‌كرێت كه‌ هه‌ڵگرى چه‌كه‌ن بۆ یه‌مه‌ن بپشكنن. شایه‌نى باسه‌ تاكو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئایا روسیا ڤیتۆ له‌ دژى ئه‌و رێككه‌تننامه‌یه‌ به‌كار ده‌هێنێت یا خود نا.
Top