دوای نیو سه‌ده بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كوبا رووبه‌ڕوو دیداریان ساز كرد
ئۆباما گوتی: زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌مریكا و كوبا خوازیارن سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به‌ر هاڤانا بگۆڕدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه له‌نێوان كوبا و ئه‌مریكا بیرورای جیاواز هه‌یه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له ناڕه‌زایی له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له كوبا، هه‌روه‌ها كوباش ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت، بوار بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌یه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رائول كاسترۆ پشتیوانی بۆ گوته‌كانی باراك ئۆباما ده‌ربڕی و گوتی: ده‌كرێت جیاوازی بیرمان هه‌بێت و له چوارچێوه‌ی رێز ئه‌مه‌ش به‌هه‌مه‌لایه‌نانه تاوتوێ له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ پرسێك له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وین ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه سبه‌ی رێكبكه‌وین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌ندامانی كۆنگره گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆكه‌كانیان بن.