ده‌نگۆی كوژرانی سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن هه‌یه‌

ده‌نگۆی كوژرانی سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن هه‌یه‌
ده‌نگۆی كوژرانی سه‌رۆكی حوسییه‌كان عه‌بدولمه‌لیك حوسی بڵاوكرایه‌وه‌ و وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌نیش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عه‌بدولمه‌لیك حوسی له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كوژراوه‌ .

له‌ به‌یانناكه‌یه‌كدا نادیه‌ سه‌قاف وه‌زیرى ڕاگه‌یاندنى یه‌مه‌ن ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌واڵى كوژرانى ڕێبه‌رى حوسیه‌كان عه‌بدولمه‌لیك حوسى له‌ لایه‌ن دوو سه‌ركرده‌ى خێڵه‌كان دووپاتكراوته‌وه‌، به‌ڵام هه‌واڵى كوژرانى عه‌بدولمه‌لیك حوسى له‌ نێو حوسیه‌كاندا، شاردراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كوژرانى ناوبراو، كاریگه‌رى له‌سه‌ر وره‌ى چه‌كدارانى حوسیه‌كان نه‌كات. پارێزگاى سه‌عده‌ به‌ مۆلگه‌ى سه‌ره‌كى حوسیه‌كان له‌ باكورى یه‌مه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت.
Top