ئۆباما ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیری به‌رگریى ئه‌مه‌ریكاى به فه‌رمى راگه‌یاند
ئۆباما له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر هاگل ئاسان نه‌بوو. هاوكات به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى چاك هاگل له پۆستی وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر داوای خودی باراك ئۆباما بوو كه به‌و هه‌نگاوه‌ى ده‌ه‌یه‌وێت ئه‌و كه‌سانه دڵنیا بكاته‌وه كه ره‌خنه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرن.
رۆژنامه‌ى نیۆیۆرك تایمز ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه چاك هاگل ته‌نیا سیاسه‌توانی كۆماریخوازه‌كانه له تیمه‌كه‌ى باراك ئۆباما بۆیه به یه‌كه‌مین قوربانی دۆڕاندنه گه‌وره‌كه‌ى دیموكراته‌كان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی كۆنگریس ده‌ژمێردرێت.