خامنەیی: بەتووندی دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق رەتدەکەینەوە

 خامنەیی: بەتووندی دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق رەتدەکەینەوە
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لەسەر کێشەکانی عێراق دەدوێت و دەڵێت متمانەی بە گەل، حکومەت و مەرجەعییەتی عێراق هەیە کە بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن بەبێ ئەمریکا.

ئەمڕۆ خامنەیی لەمیانی پێشوازیکردن لە شاندێکی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە تووندوتیژییەکانی عێراق کردو گوتی: "دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا رەتدەکەینەوە".

بە رای خامنەیی، هۆکاری ئەو قەیرانەی ئێستای عێراق بەهۆی ئەوەیە کە هەندێک ناڕەحەتن بەو دەستکەوتانەی کە بەبێ بوونی ئەمریکا لەو وڵاتە هاتوونەتەدی.

خامنەیی ئاماژەشی بەوەکردووە، کە دڵنیایە لەوەی گەل، حکومەت و مەرجەعییەت لە عێراق دەتوانن ئەو "ئاگرەی فیتنە" لە وڵاتەکەیان دووربخەنەوە.






رووداو
Top