پوتین داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات ئامادەبن بۆ شەڕ

 پوتین داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات ئامادەبن بۆ شەڕ
سەرۆک کۆماری رووسیای فیدراڵ، داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات، ئامادەبن بۆ شەڕ.

بەپێی زانیارییەکان، بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیای فیدراڵ، هێزەکانی سوپای رووسیا لەسەر سنووری رووسیا- ئۆکراینا زیادکراون.

ئەم داوایەی پوتین دوای ئەوە هات، کە پێتڕۆ پڕۆشێنکۆ، سەرۆکی نوێی ئۆکراینا، ئاگربەستێکی یەک هەفتەیی راگەیاند و مۆڵەتی بە چەکدارە جوداخوازەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دا، کە لە حکومەتی رووسیا نزیکن و باس لەوە دەکرێ، لەلایەن ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ ئەوەی چەکەکانیان دابنێن.

حکومەتی رووسیا ئەم مۆڵەتەی ئۆکراینای بە هەڕەشە وەسفکرد و رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئۆکراینا بانگەواز نییە بۆ ئاشتی.

رۆژی هەینی 21.6.2014 کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، کە دەبێ ئۆکراینا "روونکردوە و داوای لێبووردن" بکات، سەبارەت بە برینداربوونی بەرپرسێکی سەربازی رووسی لەسەر سنووری رووسیا- ئۆکرینا، بەڵام ئۆکراینا ئەم تۆمەتەی رووسیای رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو بەرپرسە بە ئاگری چەکدارە جوداخوازەکان "چەتە" برینداربووە.






رووداو
Top