ئوسترالیا مۆڵه‌تی سه‌فه‌ركردن بۆ عێراق راده‌گرێت
سه‌رچاوه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئوسترالیا ده‌گێڕنه‌وه بۆ تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق كه چه‌كدارانی گرووپی دەولەتی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به "داعش" توانیویانه ده‌ست بگرن به سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراقدا كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له موسڵمانه‌كانی ئوسترالیا بۆ چوونه ریزی چه‌كدارانی داعش خۆیان بگه‌یه‌ننه عێراق.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، نزیكه‌ی 150 هاوڵاتی ئوسترالیا تاوه‌كوو ئێستا چوونه‌ته ریزی چه‌كدارانی داعش.
به‌پێی دوایین سه‌رژمێری كۆی گشتی دانیشتوانی ئوسترالیا ده‌گاته 23 ملیۆن و 521 هه‌زار و 407 كه‌س كه موسڵمانه‌كان رێژه‌ی 1.71%ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن.