كلینتۆن: عیراق هەڵە دەكات بەهێشتنەوەی سەربازە ئەمریكیەكان

كلینتۆن: عیراق هەڵە دەكات بەهێشتنەوەی سەربازە ئەمریكیەكان
وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریكا هیلاری كلینتۆن گووتی: حكومەتی عیراقی هەڵە دەكات بۆئەوەی رێككەوتن بكات لەگەڵ واشنتۆن بۆ گواستنەوە و هێشتنەوەی سەربازە ئەمەریكیەكان لەسەر خاكی عێراق ، هەروەها دەبینین ئەو بارودۆخەی ئێستا لە و ووڵاتە هەیە بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام "داعش" لە هەندێ‌ ناوچە.



كلینتۆن لە چاوپێكەوتنەكدا لەگەڵ تۆڕی "سی ئێن ئێن" دا گووتی : بەهۆی ئەوەی زۆرینەی عێراقیەكان شیعەن و كاروباری وولات بەڕێوە دەبەن ، هەروەها رەخنەگرتن و تۆمەتبار كردنی حكومەت و بەهۆی توندوتیژی تایفیەوە بەرامبەر سوننەو عەشایرەكان .

هاوكاری نێوان ئەمەریكا و ئێران بۆ یارمەتی دانی عێراق بۆ گێرانەوەی ئەمن و ئاسایش وەزیرەكەی پێشوی ئەمەریكا گووتی : ئێمە ئامادە نین لەگەڵ ئێران رێككەوتن بكەین بۆ یارمەتی دانی عیراق لەڕووی ئەمن و ئاسایشەوە.

جێگەی باسە ، چەكدارەكان ناوچەیەكی فراوانی باكوری عێراقیان كۆنترۆل كردووە لە هەفتەی رابردوو پاش شەرێكی گەورە لەگەل سوپای عیراقی .
Top