خشتەی "جیهادی نیكاح" لە سووریا

 خشتەی
"جیهادی نیكاح" لە ساڵی 2011 بەهۆی فەتوایەكی سەرچاوەیەكی نەزانراوەوە پەیدابوو، كە تێیدا داوا لە ژنان كرا بۆ ئەوەی رووبكەنە سووریا و شێوازێكی تایبەتی " جیهاد"، كە بریتییە لە بەستنی پەیوەندی جەستەیی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لەگەڵ ئەو چەكدارانەی گرووپە تووندڕەوەكان، كە لە سو‌وریا دەجەنگن.

كچێكی تونسی، كە بۆ جیهادی نیكاح چووەتە سو‌وریا دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەش ئەم خشتانەی نیشانی پۆلیس داوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر ماڵپەڕە هەواڵییەكان بڵاویانكردەوە، كە تایبەتە بە "جیهادی نیكاح" لە سو‌وریا و تێیدا ناوی چەند كچێكی تونسی هەیە.

وەك لە وێنەی لیستەكانی "جیهادی نیكاح" دەردەكەوێت هەر كچێك بۆ ماوەی چەند كاژێرێك لەگەڵ یەكێك لە "جیهادییەكان" دەبێت و زۆربەی ئەو كچانەش رۆژانە لەگەڵ سێ كەسی جیاواز دەبن و بۆ هەریەكێكیان ماوەی 2 كاژێر تەرخان دەكەن.

چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هێرشێكی تو‌وندیان كردووەتە سەر بزووتنەوەی نەهزە، كە حوكمی تونس دەكات و بە رێخۆشكەر بۆ تێكدانی ئابڕووی وڵات تۆمەتباریان كردووە، ئەم چالاكوانانە بانگەشەی ئەوەدەكەن، كە حكومەت رێخۆشكەربووە لە كردنەوەی دەرگا بەڕووی ئەو شێخانەی، كە لە رۆژهەڵاتەوە هاتوون و بە ئارەزووی خۆیان فەتوا دەدەن.

بەپێی راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی ئافاق-ی عێراقیش لەم دواییانە ئەو چەكدارانەی داعش، كە دەستیان بەسەر شاری موسڵدا گرتووە زۆریان لە ژنان كردووە بۆ ئەوەی "جیهادی نیكاح " بكەن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوون بە ئەنجامدانی "زینا" بە ناوی جیهادەوە 4 ژن خۆیان كوشتووە.








رووداو
Top