عەڕەبستانی سعودی و قەتەر ڕەخنە لە سیاسەتەکانی نوری مالکی لە عیراق دەگرن

عەڕەبستانی سعودی و قەتەر ڕەخنە لە سیاسەتەکانی نوری مالکی لە عیراق دەگرن
قەتەر و عەڕەبستانی سعودی حکومەتی نوری مالکی لە قەیرانی ئێستای عێراق بە تاوانبار دەزانن.



عەڕەبستانی سعودی دەڵێت: سیاسەتە تایفی و تاک لایەنەکانی مالکی ڕێگای بۆ چالاکی گرووپە توندڕەوەکان لە عیراق خۆش کردووە.



وەزیری دەروەی قەتەریش گوتوویەتی: "بەرچاوتەنگی" و "شیعەگەری" نوری مالکی هۆکاری سەر هەڵدانی قەیران لەو وڵاتەیە.



عەڕەبستانی سعودی داوای کردوە بە زووترین کات حکومەتێکی "ئاشتیی نیشتمانی" پێکبێت و "سەروەری خاکی عێراق" بپارێزرێت.



لە حاڵێک دا کە عەڕەبستانی سعودی دژایەتی خۆی بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە قەیرانی عێراق دەڕبڕیوە، هەندێک بەرپرسی ئەمریکا و ئێران باس لە ئەگەری هاوکاری نێوان دوو وڵات بۆ چارە سەری ئەو قەیرانە دەکەن.



جۆن کیری، وەزیری دەروەی ئەمریکا گوتبووی وڵاتەکەی ئامادەیە لە سەر قەیرانی عێراق لە گەڵ ئیران وتووێژ بکات.



وەزیری دەروەی ئەردەنیش گوتبووی وڵاتەکەی خۆی بۆ هەر گەرێک ئامادە کردووە کە لە عێراق ڕوو بدات.

ناسر جەودەت داوای کرد لە رێی کۆدەنگی سیاسی ئەو قەیرانەی عێراق چارەسەر بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەردەن گووتی: تێرۆریزم لە نێو شەڕی تایفی گەرای ناوەتەوە.



زۆر لایەن چالاکییەکانی داعشیان لە عێراق مەحکوم کردووە. "دار الفتوی"ی میسر لە بەیاننامەیک دا ڕایگەیاند؛ داعش گروپێکی توندڕەوە و داوای لە موسوڵمانان کرد نەچنە ڕێزی ئەو گروپە توندڕەوە.
Top