چەکدارانی گروپی ئەلشەباب لە کینیا ٥٠کەسیان کوشت

چەکدارانی گروپی ئەلشەباب لە کینیا ٥٠کەسیان کوشت
چەکدارانی گروپی بناژۆخوازی ئیسلامیی "ئەلشەباب" لە شارێکی رۆخی دەریا لە کنیا هێرشیان کردە سەر تەماشاچیانی گەمەکانی مۆندیال و لانیکەم ٥٠ کەسیان لێ کوشتن.


بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، گروپی ئەلشەباب رۆژی دووشەممە (دوێنێ) رایگەیاند: چەکدارانی گروپەکە شەوی یەکشەممە لە شارۆچکەیەیکی رۆخی دەریا لە کینیا هێرشیان کردووەتە سەر تەماشاچیانی کێبڕکێکانی تۆپێی مۆندیالی ٢٠١٤ و زیاتر لە ٥٠ کەسیان کوشتووە.



ئەلشەباب دەڵێت، لەبەر ئەوەی کینیا هێزی چەکداری ناردووەتە سۆماڵ ئەم هێرشەی کردووتە سەر هاووڵاتیانی کینیایی و هەروەها کینیای بە کوشتنی کەسایەتییەکی ئیسلامی تۆمەتبار کردووە و کنیاش ئەم تۆمەتە بەدرۆ دەخاتەوە.



دوای ئەوەی لە هێرشێکی گروپی ئەلشەباب بۆ ناوەندی بازارێک لە کنیا بووە هۆی کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی، ئەمە خویناویترین هێرشی ئەم گروپەیە کە کەسانی سڤیل دەکاتە ئامانج.



ئەلشەباب دەڵێت، کینیا ناوچەی جەنگییە و هەر گەشتیارێک روو لەم وڵاتە بکات، خۆی خستووەتە مەترسییەوە.



ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس لە زمان سەرچاوەکانی خۆجێییەوە رایگەیاند: میلیشیاکان کەسانێکیان کوشتووە کە نەیانتوانیوە بە زمانی سۆمالی وڵامی ئەو پرسیارانەیان بدنەوە کە لەبارەی ئیسلامەوە لیێان دەکرا.



هێرشەکە لە شەوی یەکشەممە دەستی پێ‌کراوە و تا بەیانی رۆژی دواتر درێژەی کێشاوە. بە گوتەی شایەتحاڵێک کە لە هێرشەکە دەرباز بووە، چەکدارەکان دەرگای ژوورێکی گەورەیان بەسەر تەماشاچیانی مۆندیالدا داختستووە و دەستیان بە گولـلەباران کردووە.



ئەلشەباب گروپێکی سەر بە ئەلقاعیدەیە و بەشێک لە سوماڵی لەبەردەست دایە.



سوماڵیا لە باشوور و رۆژئاواوە دراوسێی کینیایە.
Top