ئوردن لەگەڵ ئەوەدایە کە خەڵکی کوردستان دەیەوێت

 ئوردن لەگەڵ ئەوەدایە کە خەڵکی کوردستان دەیەوێت
دەوڵەتی ئوردن دەربارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێیوایە “ئەمە مەسەلەیەکی نێوخۆیی عێراقییەکانە”، بەڵام رێز لەو بڕیارە دەگرێت کە خەڵکی کوردستان لە ئایندەدا بیانەوێ لەبارەی ئایندەی خۆیان بیدەن.

فایز خووری، کۆنسوڵی گشتیی شانشینی هاشمیی ئوردن لە هەولێر، بۆ تۆڕی میدیایی رووداو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەوڵەتەکەی نایەوێ تەدەخول لە کەیسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە، وەک ئەو گوتی، ئەمە “مەسەلەیەکی نێوخۆیی نێوان هەولێر و بەغدایە”.

خووری، کە لە مەراسیمی ساڵیادی سەربەخۆیی ئوردن لە هەولێر قسەی بۆ رووداو دەکرد، دەربارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا چاوەڕوان دەکات رۆژێک کوردستانیش وەکو ئوردن جەژنی سەربەخۆیی بگێڕێت؟ گوتی: “ئەو شتەی خەڵکی کوردستان بیەوێت ئێمە لەگەڵیداین. هیوای خۆشیش بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازین”.






رووداو
Top