ئێران: هێزمان ڕەوانەی عێراق نەکردووە

ئێران: هێزمان ڕەوانەی عێراق نەکردووە
لە گەڵ بڵاو بوونەوەی چەند هەواڵێک سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای عیراق و خەڵکی خۆبەخش لە گەڵ چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، وتە بێژی وەزارەتی دەروەی ئیران ڕایگەیاند؛ ئێران دژی ئەوەیە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدرێت.

بە پێی هەواڵێکی سایتی "تەسنیم"، مەرزیە ئەفخەم وتە بێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران رەتی کردەوە ئیران هێزی ناردبێتە عیراق و گووتی: هەر جموجۆڵێک ڕەوشی عێراق ئاڵۆزتر بکات لە بەرژەوەندی خەڵکی عیراق و ناوچەکە دا نییە و خەڵک و حکومەتی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لە بەرەیەکی هاوبەش دا ڕووبەڕووی تیرۆریستان و توندڕەوەکان دەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن و وال ئیستریت جۆرنال، ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ داعش هێزی ڕەوانەی عێراق کردووە.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەر زاری قاسم موسەوی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ سوپا لە گەڵ خەڵک توانیویانە لە چەند بەرە پاشەکشە بە داعش بکەن.
Top