ئەمریکا کەشتیەکی فرۆکەهەڵگری رەوانەی ئاوەکانی کەنداو کرد

ئەمریکا کەشتیەکی فرۆکەهەڵگری رەوانەی ئاوەکانی کەنداو کرد
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی رۆژئاوایی، پشێویی لە بواری ئاسایشیی عێراقدا ئەمریکای هێنایە سەر ئەم بروایە کەشتیەکی هەڵگری فڕۆکەی شەڕکەر رەوانەی کەنداوی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی بکات.


وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە بە هۆی دوو کەشتیی شەڕکەرەوە دەپارێزرێت و ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوێنی دیاریکراودا جێگیر دەبێت.


ئەمە لەکاتێکدایە ‌خۆڕاگریی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەرگریی زیاتری هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق بووەتە هۆی ئەوەی پێشڕەویەکانی داعش لەم دوو رۆژەی دواییدا کەمتر ببێتەوە.



دوای داگیرکردنی پارێزگای موسڵ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بیر لە بژاردەیەکی سەربازی دەکاتەوە کە بێ ئەوەی سەربازانی رەوانەی عێراق بکات، بتوانێت بەرەوڕووی چەکدارانی داعش ببێتەوە.
Top